چیرۆكی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی به شه‌ڕی پارتیزانی رووبه‌ڕووی شاڵاوی ئه‌نفال بوونه‌وه
یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه به ناوی خورشید نهێلی، كه دانیشتووی ناحیه‌ی دێرهلوكه، چیڕۆكی خۆی ده‌گێڕێته‌وه، كه چۆن له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك مه‌فره‌زه‌ی پارتیزانی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی ده‌ستیان به چالاكی كرد.
به‌سه‌رهاته‌كانی سه‌رده‌می ئه‌نفال بۆ گه‌لی كورد زۆرن، پڕه له نه‌هامه‌تی و رووداوی خه‌مناك، سه‌لمان سێری نموونه‌یه‌كی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یه، كه دوای به‌رگریكردنێكی زۆر، كیمیابارانكردنی ده‌ڤه‌ری ئامێدی له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی حكوومه‌تی به‌عسه‌وه به چاوه‌كانی بینیوه و یه‌كێكه له به‌ركه‌وتووانی كیمیابارانه‌كه و باس له‌و سه‌رده‌مه ده‌كات.
له 25ی ئابی ساڵی 1988، سوپای رژێمی به‌عس له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا هێرشێكی دڕندانه‌ی كرده سه‌ر سنووری بادینان، ته‌نیا له ده‌ڤه‌ری ئامێدی 300 گوندی سووتاند و وێران‌كرد، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به‌ر شاڵاوه‌كه كه‌وتن و تا ئیستاش بێ سۆراخن، ئه‌وانه‌ی كه مانه‌وه‌ش، به‌ره‌و هه‌ریه‌ك له وڵاتانی توركیا و ئێران كۆچیانكرد.
