ژنێك لەپێناو رزگاركردنی منداڵەكەی گیانیلەدەستدا
خێزانێکی خەڵکی هەولێر کە بۆ گەشتکردنە چوونەتە ناوچەکە، منداڵێکیان کەوتووەتە ناو رووباری چۆمان و دایکیشی لەو کاتەی هەوڵیداوە رزگاری بکات، خۆی خنکاوە.
کاروان میراودەلی، رائیدی بەرگریی شارستانی سۆران راگەیاند، دایکی منداڵەکە کە تەمەنی نزیکەی 30 ساڵە هەوڵی رزگارکردنی منداڵەکەی داوە، بەڵام بەداخەوە خۆی خنکاوە، منداڵەکەشی لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.
