هه‌ردوو وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و عێراق سه‌ردانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەیان كرد
په‌یجى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/8/2019، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و یاسین یاسرى، وه‌زیرى ناوخۆى عێراق سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستانیان كرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وەزیری ناوخۆی عێراق له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاشکرای کرد کە لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بابەتی پاسپۆرت و ڤیزا و ناسنامە و کردنەوەی چەندین فەرمانگەی تایبەت بە کارتی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کراوە.
باسنيوز
