کەمپینی ھاوکاری بۆ منداڵانی بێ دایک و باوک گەیشتە پەرلەمان

کەمپینی ھاوکاری بۆ منداڵانی بێ دایک و باوک گەیشتە پەرلەمان
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی٨ی٢٠١٩ ھاوشێوەی فەرمانگە و شوێنەکانی دیکە، کەمپینی کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ منداڵانی بێ باوک و دایک گەیشتە بینای پەرلەمانی کوردستان و دوو سندووق بۆ کۆکردنەوەی ھاوکارییەکان دانران.

ھاوار ھەرکی، سەرپەرشتیاری کەمپینەکە لەمبارەوە رايگەیاند: " کەمپینەکە ماوەی شەش مانگ بەردەوام دەبێت و لە زۆربەی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و وەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و مۆڵەکان دادەنرێت".

سەرپەرشتیاری کەمپینەکە گوتیشی: "ئەو کەمپینە بۆ کۆکردنەوەی ھاوکارییە بۆ منداڵانی بێ دایک و باوک و ئەمڕۆ لەناو بینای پەرلەمانی کوردستان دانراوە و لە ژمارەیەک وەزارەتی دیکەش نامە و داواکاریمان داوە بۆ دانانی سندووقی کەمپینەکە".

ھاوار ھەرکی ئاماژەی بەوەش کرد: "مۆڵەتی یاسای شەش مانگمان ھەیە و دوای کۆتاییھاتنی وادەکە، لە مەراسیمێکدا ھاوکارییەکان دەگاتە دەست منداڵانی بێ دایک و باوک و داواکارین ھاوکاریی کەمپینەکە بکرێت".











باسنيوز
Top