دوا وادەی ناردنی ناوی کاندیدانی ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجە ئاشکرا دەکرى

دوا وادەی ناردنی ناوی کاندیدانی ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجە ئاشکرا دەکرى
لایەنە سیاسییەکانی هەڵەبجە بۆ ناردنی ناوی کاندیدەکانیان بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجە، ڕێک کەوتوون وو دوا وادەش٥ی٩ی٢٠١٩یە.

سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، رايگەیاند: "لایەنە سیاسییەکانی پارێزگای ھەڵەبجە دوێنێ چوارشەممە گەیشتنە رێککەوتن کە ناوی کاندیدانیان بۆ پارێزگا بنێرن".

لەبارەی کاتی ناردنی ناوی کاندیدەکان گوتی: "دوا وادە رۆژی پێنجشەممەی ھەفتەی داھاتووە کە دەکاتە٥ی٩ی٢٠١٩".

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "دوای ناردنی ناوی کاندیدەکان، ناوەکانیان دەنێرێنە ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش فەرمانی دەست بەکاربونیان بۆ دەر دەکات".

ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجە ٢٥ کورسی دەبێت.










باسنيوز
Top