بۆ دانیشتنی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکرێت

بۆ دانیشتنی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکرێت
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکات، بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنی ئاسایی خولی پاییزە.

بەپێی بانگهێشتنامەیەک، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کردووە، بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی (كردنه‌وه‌ی خولی پاییزه‌)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/9/1.



ئەمەش دەقی بانگهێشتنامەکەیە:


بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

پشت به‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ى یه‌كه‌م له‌ مادده‌ى (7)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ی (18) په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی (كردنه‌وه‌ی خولی پایزه‌)ى ئاسایى ســـاڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2019/9/1، تكایه‌ له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.

له‌گه‌ڵ رێزدا..

د.رێواز فائق حسێن

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان











باسنيوز
Top