مەسرور بارزانی پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم خەیات بڵاوکردەوە

مەسرور بارزانی پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم خەیات بڵاوکردەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم خەیات، ئەمینداری گشتی یەکێتی ئەدیب و نووسەران و رۆشنبیرانی عێراق بڵاوکردەوە.

لە پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەت هاتووە :"بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئیبراهیم خەیات ئەمینداری گشتی یەکێتی ئەدیب و نووسەرانی عێراقمان بیست".

سەرۆکی حکوومەت هاوخەمی خۆی دەربڕیووە و لە پرسەنامەکە نووسیویەتی: "پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و هاوڕێ و هاوکارەکانی لە نووسەر و رۆشنبیرانی عێراق دەکەین. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.

دوێنێ چوارشەممە 28/08/2019، ئیبراهیم خەیات، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگای نێوان هەولێر – ئاکرێ، گیانی لەدەستدا.




K24
Top