کۆبوونەوەی هەردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستی پێ کرد
لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆی عێراق و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەشدارن، چاوەڕوان دەکرێت چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی پاسپۆرت و رەگەزنامە و پرسەکانی پەیوەندیدار بە هاتوچۆ و چەندان بابەتی دیکە تاوتوێ دەکرێت.
پێشتر سامی جەلال، بەڕێوبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاندبوو: "شاندەکەی بەغدا تەنیا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات".
شەوی رابردوو شاندەکەی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمەوە پێشوازیی لێ کرا.
باسنیوز
