ئەمڕۆ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و عێراق لە هەولێر گفتوگۆ دەکەن
سامی جەلال، بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەونیدا رایگەیاند: "شاندەکەی بەغدا تەنیا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات".
گوتیشی: "سبەی کۆبوونەوەکان لەگەڵ شاندەکە دەستپێدەکات و تەوەرەکانی گفتوگۆش دیاری دەکرێن".
شیاوی ئاماژە پێدانە شاندە باڵاکەی عێراق لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی بەرپرسی باڵای دیکەی حکوومەتی هەرێمەوە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازییان لێکرا.
باسنيوز
