وهیسی سهعید: زۆربەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لە گەندەڵی تێوەگلاون
لهو بارهیهوه، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پهرلهمانی كوردستان، هێڤیدار ئهحمهد رایگهیاند، دیوانی چاودێری دارایی لە دهۆک کەموکورتی هەیە و رۆڵی نیە، لە سلێمانیش دوو بەڕێوبەرایەتی چاودێری دارایی هەیە.
وهیسی سهعید، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمان ئاشکرای كرد، راپۆرتی دەستەی دەستپاکیان بەدەست گەیشتووە و زۆربەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لە گەندەڵی تێوەگلاون.
هەنگاوەکانی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان لە دوای پێکهێنانی کابینەی نۆیەم به قۆناغ هەنگاویان بۆ دەنرێت.
لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانیش کار بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەم لە بواری چاکسازی دەکرێت.
راپۆرتەکانی دیوانی چاودێری دارایش دوای گەیاندنیان بۆ پەرلەمان ناوەڕۆکى راپۆرتەکه ئاشکرا دەکرێت.
