هه‌ده‌په داوای هه‌ڵوێستێكی به‌هێز ئاراسته‌ی جه‌هه‌په ده‌كات
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه نیهاد یاشیل، پەرلەمانتاری جەهەپە رایگه‌یاند، تا ناحەقی لە تورکیا مابێت، پاڵپشتی پارتەکەیان بۆ ئەو لایەنانەی ستەمیان لێدەکرێت بەردەوام دەبێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌حمه‌د تورك سه‌رۆك شاره‌وانی ماردین، كه له كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ شاندێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆبووه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی پارته‌كه‌ی دژی دانانی قه‌یوم به شانده‌كه راگه‌یاند.
ئه‌حمه‌د تورك رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له په‌یوه‌ندیدان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن رایگشتی له باره‌ی فشاره‌كانی سه‌ر كورد و هه‌ده‌په ئاگادار بكه‌نه‌وه.
