"ناسنامهی كوردستانیبوونی كهركووك له مهترسیدایه"
زیاتر لەنیو ملیۆن عەرەب لەشارەکانی دیکەی عێراقەوە بەبیانووی جیاواز هاتوونەتە کەرکووك و فۆڕمی خۆراکیان گواستۆتەوە و پشتگیری نیشتەجێبوونیشیان بۆکراوە، ئەگەر سەرژمێری بەم بارودۆخەى ئێستاوە بکرێت، پێشبینی گۆڕانی پارسەنگی هێز دەکرێت و کورد لە زۆرینەوە دەبێتە کەمینە.
لە سەرژمێری ساڵی 1957 رێژەی کورد لە کەرکووك 48.2% بوو، بەڵام بەهۆی شاڵاوی تەعریبەوە لە دوا سەرژمێری ساڵی 1997 کورد وەکو کەمینەیەکی لێهات و ڕێژەکە بۆ 21% دابەزی.
لەدوای ساڵی 2003 و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ کەرکووك و نەمانی تەعریب، رێژەی کورد بۆ نزیکەی 60% زیادی کرد، ئێستا بەهۆی دووبارەبوونەوەی شاڵاوی تەعریب، ڕێژەی کورد بۆ خوار 50% دابەزیوە.
سەرژمێری وەك بنەمایەك بۆ دیاریکردنی ژمارەی دانیشتووان و دیاریکردنی ڕێژەی نەتەوەکان، وەك ستاندار بۆ هەر 10 ساڵ جارێك پێویستە ئەنجام بدرێت، بەڵام لە عێراق 22 ساڵە ئەو پرۆسەیە ئەنجام نەدراوە، دیاریکردنی ساڵی 2020یش بۆ پڕۆسەکە، بەلای کوردەوە بە فێڵێکی سیاسی و گەلەکۆمەی داگیرکردنی نیوەی خاکی کوردستانە.
