لە سنووری خانەقین بەهۆی تەقینەوەوە جووتیارێک بریندار بوو

لە سنووری خانەقین بەهۆی تەقینەوەوە جووتیارێک بریندار بوو
ئەمڕۆ چوارشەممە 27 / 8 / 2019 ، لە ناوچەیەكی نێوان شارەدێی سەعدیەی سەر بە قەزای خانەقین و شارۆچكەی شارەبان، جووتیارێك بە تەقینەوەی بۆمب بە تراكتۆرەكەی بریندار بووە و شەوی رابردووش ناوچەكە هاوەن باران كراوە.

لەمبارەوە عەلی حەیدەر، ئەفسەری هەواڵگری لە پۆلیسی دیالە رايگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 27 / 8 / 2019 لە ناوچەی "ئیمام وەیسی" نێوان شارۆچكەی شارەبان و شارەدێی سەعدیە لە قەزای خانەقین، جووتیارێك لەكاتی كێڵانی زەویدا بۆمبێكی چێنراو بە تراکتۆرەکەیدا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە بریندار بووە."

گوتیشی: "جووتیارەكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەش دەستی پێكردووە".

ئەو ئەفسەرە راشی گەیاند: "لە هەمان ناوچە شەوی ڕابردوو لەلایەن داعشەوە هاوەن باران كراوە، بەڵام زیانی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە".










باسنيوز
Top