لایەنە سیاسییەکانی هەڵەبجە لەسەر پرسی ئەنجومەنی پارێزگا کۆ بوونەوە
لە کۆبوونەوەکەدا کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لە هەڵەبجە و بەشێک لە پاڵێوراوانی حزبەکان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە ئامادە بوون و تێیدا تیشکیان خستە سەر پرسی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە.
سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕای گەیاند: "ئەمڕۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی پارێزگای هەڵەبجە و کۆ بووینەوە و سەبارەت بە دامەزراندنی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە گفتوگۆمان کرد و بەرهەمدار بوو".
ڕوونیشی کردەوە: "سەرجەم لایەنە سیاسییەکان هاودەنگ بوون و ڕێک کەوتن کە ئامادەن ناوی کاندیدەکانیان هەتا کۆتایی هەفتەی داهاتوو بنێرن بۆ دیوانی پارێزگای هەڵەبجە و ئەوانیش بینێرن بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دوا جاریش بۆ ئەنجومەنی وەزیران، ئەوکات بڕیاری دەرچوونی فەرمانیان بۆ دەردەچێت و ئەنجومەنیی پارێزگای هەڵەبجە دەست بەکار دەبێت، هەڵەبجەش وەک پارێزگانی دیکە دەبێتە خاوەنی ئەنجومەنی پارێزگا".
سەرچنار ئەحمەد گوتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرفتێكی به‌رچاو له ئارادا نه‌بوو، ئێمه بڕیاری ژماره (104)ی 16ـی 3ـی 2017ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان هه‌یه، كه تایبه‌ته به ته‌شكیلكردنی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان، ئه‌ویش به‌پێی پشکی حزبی و به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی حزبی ده‌درێته حزبه‌كان و ته‌مانای ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجومه‌نی پاریزگای هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌ی گشتییه‌كان ده‌ست بەكار بن".
باسنيوز
