داوای ھەمواری یاسای زیندانیانی سیاسی دەکرێت
زیندانیانیانی سیاسی لە یاداشتەکەیاندا داوا لە پەرلەمانی کوردستان کردووە مادەی١١ لە یاسای زیندانیانی سیاسیدا ھەموار بکرێتەوە، واتە ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی لە ١٠ ساڵ زیاد بکرێت.
لە خاڵێکی دیکەی یاداشتەکەی زیندانیانی سیاسیدا ھاتوە داوای ھاوتاکردنی ئیمتیازاتەکانیان دەکەن و داواکارن ھاوشێوەی بەغدا بکرێت.
لە خاڵێکی دیکەی یاداشتەکەیاندا داوایان کردووە رێنمایی بۆ پێدانی مەدالیای رێزلێنان بە زیندانیانی سیاسی لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دەربچێت.
ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان، وێڕای کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستی زیندانیانی سیاسی ھەرێمی کوردستانی ناردووەتە بەغدا بۆ ھاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ زیندانیانی سیاسیی حکوومەتی عێراق.
باسنيوز
