سەرۆک بارزانی برووسکەیەکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە

سەرۆک بارزانی برووسکەیەکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە
بە بۆنەی کۆچی دوایی جەواد ساڵح، ناسراو بە (حەکیم جەواد) سەرۆک بارزانی پەیام و برووسکەیەکی ھاوخەمیی ئاراستەی بنەماڵەكەیان کردووە.


دەقی برووسکەکە:

برووسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ هەڤاڵ نەورۆز و چەتۆ نەورۆز و خانەوادەكەیان

بۆ بەڕێزان هەڤاڵ نەورۆز و چەتۆ نەورۆز

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی براتان جەواد ساڵح نەورۆزمان پێ گەییشت. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم.

لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

28ـی 8ـی 2019











باسنيوز
Top