هاتوچۆى هه‌ولێر له‌باره‌ى چۆنیه‌تیی شۆفێریكردن له شه‌قامى 120 مه‌ترى ڕێنمایی بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/8/2019، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه، به‌هۆى مقهسكردنى بارهه‌ڵگرێك له‌سه‌ر شه‌قامى 120 مه‌تری، پیكابێك وه‌رگه‌ڕا، پاشان دوو ئۆتۆمبێل خۆیان به پیكابهكهدا كێشا.
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر له‌باره‌ى چۆنیه‌تیی شۆفێریكردن له شه‌قامى 120 مه‌ترى، چه‌ند ڕێنماییهكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، بریتین له:
1- له‌كاتی ڕێكردن ماوه‌یه‌كی پێویست له‌نێوان خۆیان و ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رده‌میان جێ بهێڵن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پێشیان تووشی هه‌ر حاڵه‌تێكی كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی بوو، ئه‌وان خۆیانی پێدا نه‌كێشن.
2- پابه‌ند بن به ڕۆیشتن به‌و خێراییه‌ی كه دیاری كراوه و ڕێگاپێدراوه، هه‌روه‌ها پابه‌ند بن به هێماكانی هاتوچۆ به تایبه‌تی له‌شه‌قامی 120 مه‌تری و به خێراییه‌كی كه‌متریش بڕۆن كاتیك لۆد له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه هه‌یه.
3- بارهه‌ڵگره‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك نابێت له ڵاینی لای ڕاستی ڕێگایه‌كان بڕۆن، به تایبه‌تی له شه‌قامی 120 مه‌تری، به‌ڵكوو ده‌بێت و پێویسته له ڵاینی لای ڕاستی ڕێگایه‌كه‌دا و به خێراییه‌كی كه‌م بڕۆن، كه له شه‌قامی 120 مه‌تری به 80 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا دیاری كراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م بارهه‌ڵگره‌ش كه ئه‌م ڕووداوه‌ی نایه‌وه، به‌م خێراییه بڕۆیشتبایه، تووشی مهقهسكردن نه‌ده‌بوویه‌وه و ئه‌م كاره‌ساته‌ی نه‌ده‌نایه‌وه.
4- پێوسته هه‌موو كات شۆفێری ئۆتۆمبێله بچووكه‌كان خۆیان له بارهه‌ڵگره‌كان به‌دوور بگرن، هه‌روه‌ها نه‌چنه نزیكیان و هه‌وڵ نه‌ده‌ن له‌لای ڕاستیان تێپه‌ڕاندن ئه‌نجام بده‌ن، چونكه له‌م حاڵه‌ته نابینرێن.
باسنيوز
