میدیای سەر بە لاهوور جەنگی بەدرۆ دەخرێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی ٨ی ٢٠١٩، ماڵپەڕ و پەیجەکانی سەر بە لاهوور جەنگی کە بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و ناوزڕاندنی خەڵکی درووست کراون، دەنگۆی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە گوایە لیوا هەڵۆ نەجات، بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی کەرکووک (پارتی) هەرێمی کوردستانی جێهێشتووە.
لە هەواڵەکەدا بانگەشەی ئەوە کرابوو کە گوایە لە کاتی گەشتکردنیدا بۆ دەرەوەی وڵات، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری پێ گیراوە و دواتر کوردستانی جێهێشتووە.
بەپێی بەدواداچوون ئەم هەواڵەی میدیای سەر بە لاهوور جەنگی هیچ بنەمایەکی نییە و ئەوانەی هەواڵەکەیان داڕشتووە هەر بیریان لای ئەوە نەبووە کە هەموو کەسێک دەزانێت، بڕی ٥ ملیۆن دۆلار لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە نابرێتە دەرەوە.
سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رای گەیاند کە هەڵۆ نەجات هیچ کێشەیەکی نییە و کەسێکی تێکۆشەرە و ئەو زانیارییانەشی لە ماڵپەڕەکەی سەر بە لاهوور جەنگییەوە بڵاو کراوەتەوە، وەک ٩٩٪ی زانیارییەکانی دیکەیان، هەڵبەستراوە.
باسنيوز
