گواستنەوەی مامۆستایان لە نێوان پەروەردەی قەزاكان دەست پێدەكات

گواستنەوەی مامۆستایان لە نێوان پەروەردەی قەزاكان دەست پێدەكات
گواستنەوەی مامۆستایان لە نێوان پەروەردەی قەزاكان دەست پێدەكات و بەرپرسی بەشی خۆیەتی و میلاكات لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور ڕای دەگەیەنێت لەكۆی 126 مامۆستا لە سنووری پەروەردەی شارەزوور كە داوای گواستنەوەیان پێشكەش كردووە، ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوەی 61 مامۆستایان دراوە.

نەبیل حەمەساڵەح، بەرپرسی بەشی خۆیەتی و میلاكات لە بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی شارەزوور، ڕايگەیاند: "فەرمانی گواستنەوەی مامۆستایان لە نێوان پەروەردەی قەزاكان دەرچووە و لە ڕۆژی 1/9/2019 وە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و جیابوونەوەیان بۆ دەكرێت".

گوتیشی: "لە سنووری بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی شارەزوور 126 مامۆستا داواكاریی گواستنەوەیان پێشكەش كردووە و لەو ژمارەیەش ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوەی 61 مامۆستایان دراوە كە ماوەیەكی زۆر لە دەرەوەی شار خزمەتیان كردووە و ئەوانیتر بەهۆی كەمیی خاڵەكانیانەوە ڕەزامەندییان لەسەر نیشان نەدراوە".












باسنيوز
Top