کۆشکی سپی ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەی نێچیرڤان بارزانی و مایک پێنس بڵاو دەکاتەوە
کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا(کۆشکی سپی)، ناوەرێکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی ئەمریکا، بڵاو دەکاتەوە.
ئێوارەی سێشەممە 27-8-2019، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان و مايك پێنس، جێگرى سهرۆكى ئهمهريكا پهيوهندييهكى تهلهفۆنییان ئەنجام دا.
کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا، ناوەڕۆکی پەیوەندییەتەلەفۆنییەکەی نێچیرڤان بارزانی و مایک پێنسی بڵاو کردووەتەوە، کە بریتی بوون لە؛
- بارودۆخی ئەمنیی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکان بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
- پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان بە پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانەوە، کە بەهۆی شەڕەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون.
- پێنس سوپای هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ لەخۆگرتنی ئاوارە عێراقیەکان.
- هەماهەنگی بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
- پرسی سزادانی ئەو کەس و لایەنانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتییان دەکات.
تەوەرێکی دیکەی گرنگی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی ئەمریکا، بەرەو پێشچوونی گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بووە و مایک پێنس رایگەیاندووە، ”ئەمریکا پشتیوانی لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەکاتی خۆیدا دەکات، لەنێویاندا کێشەی بودجە و فرۆشتنی نەوت“.
هەروەک کۆشکی سپی رایگەیاندووە، پتەوکردن و بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و واشنتن بەتایبەت لە بوارەکانی ئاسایش و ئابووری، یەکێکی دیکە بووە لە تەوەرەکانی گفتوگۆکە.
باسنیوز
