وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان و عێراق چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ شاندێكی وەزارەتی ناوخۆ سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات و ئێمە چاوەڕێ دەكەین تیمەكانیان ئامادەبن، بۆ ئەوەی گفتوگۆی جددی لەبارەی كۆی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا بكەین".
راشیگەیاند: "ماوەیەكە شاندەكانمان ئامادەن و بڕیارە سەردانی بەغدا بكەین، ھەر كات ئامادە بوون پێشوازیمان لێبكەن و كاتێكی دیاریكراو بڕیاری لێدرا، ئێمەش سەردانی بەغدا دەكەین بۆ ئەوەی دەست بە گفتوگۆ بكەین و ئامادەین تەواوی ئەجێنداكان بخەینە بەر دەست ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان، بۆ ئەوەی چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ تەواوی كێشەكان بكەین"
k24
