له قه‌ڵادزێ به هۆی سووتانه‌وه ژنێك گیانی له‌ده‌ستدا
بە وتەی دکتۆر هۆشمەند عەلی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فێرکاری قەڵادزێ ئه‌و ئافره‌ته به رێژه‌ی 90٪ ی جەستەی سوتاوە و بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی سوتاوی سلێمانی کراوە.
پۆلیسی راپەڕین وته‌ی لە دایكی كچه‌كه وەرگرتووە و بە وتەی دایکی: کچەکە له رێی ئاگره‌وه هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه.
هەر بە وتەی دایکی کە بۆ پۆلیس قسەی کردوە باری ده‌رونی کچەکەیان ناجێگیر بووه و چه‌ند جارێكیش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر براوه‌ته لای پزیشك .
بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی فێرکاری قەڵادزێ لەسەرەتای ئەم ساڵەوە 11 حاڵەتی خۆسوتاندنی ژنانیان بۆ هاتووە کەسەرجەمیان ژن بوون و لەم ژمارەیە 6 ئافره‌تیان گیانیان لەدەستداوە.
k24-
