لە ئاکرێ كەسێك دەستگیركرا بڕێكی زۆر پارەی لە ماڵێك دزیووە
موق دەمی مافپەروەر هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند: "تۆمەتبارێک بە ناوی (س. س)، لە شەوی 25 سەر 26ی ئەم مانگە هەڵکوتاوەتە سەر ماڵێک و 15 هەزار و 800 دۆلاری ئەمەریکی، و 37 میلیۆن دیناری عێراقی لەگەڵ چەكێكی لە جۆری کلاشینکۆف، لەو ماڵە دزیبوو".
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەشكرد: "دوای دەستگیركردنی تۆمەتبارەکە، لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە ئاکرێ، دانی بە تۆمەتەکە ناوە و پاشان ئەو بڕە پارەیە و چەکەکە بۆ خاوەنەکی گەڕێندرایەوە، و تۆمەتبارەکەش بە گوێرەی یاسا بۆ دادگای لێکۆڵینەوەی ئاکرێ رەوانەکرا".
k24-
