پەیامی سەرۆک بارزانی بە ئەمیری کوێت دەگەیەندرێت

پەیامی سەرۆک بارزانی بە ئەمیری کوێت دەگەیەندرێت
سەرۆک بارزانی پەیامێکی تایبەت ئاراستەی ئەمریکی کوێت دەکات و جەخت لە برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کوێت دەکرێتەوە.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی، سەردانی کونسوڵخانەی کوێتی لە هەولێر کردووە.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لەو سەردانەیدا، پەیامێکی تایبەتیی سەرۆک بارزانی لە ڕێگەی کونسوڵی گشتیی کوێت لە هەرێمی کوردستان ئاراستەی ئەمیری کوێت کردووە لەبارەی تەندرووستیی ئەمیری کوێت و جەختکردنەوە لە برەودانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کوێت.

پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کوێت پەیوەندییەکی بەهێزە و لە کۆتایی مانگی ١١ی ٢٠١٨، سەرۆک بارزانی لە چوارچێوەی سەردانێکیدا بۆ وڵاتانی کەنداو، سەردانی کوێتی کرد و لەگەڵ ئەمیری کوێت کۆبووەوە.











باسنيوز
Top