سەرۆک بارزانی: ئەركمانە ڕووبەڕووی ئەو هەوڵانە ببینەوە كە ئامانجیان بێڕێزیكردنە بە سەروەرییەكانی گەلی كوردستان

سەرۆک بارزانی: ئەركمانە ڕووبەڕووی ئەو هەوڵانە ببینەوە كە ئامانجیان بێڕێزیكردنە بە سەروەرییەكانی گەلی كوردستان
سەرۆك مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەندامانی ڕێكخراوی نەوەكانی ئەیلوولی سنووری لقی 26ـی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌وە.

ئه‌مڕۆ سێشەممە 27/8/2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەندامانی ڕێكخراوی نەوەكانی ئەیلوولی سنووری لقی 26ـی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌وە، لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ڕێكخراوی نەوەكانی ئەیلوول كرد لە بەرانبەر ئەو كار و چالاكییانەی كە لە دەڤەری باڵەكایەتی بۆ پاراستن و نۆژەنكردنەوەی شوێنەوار و یادگارییەكانی شۆڕشی ئەیلوول ئەنجامیان داوە، هه‌روه‌ها بە ئەركێكی پیرۆزی لە قەڵەم دا و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیی بۆ خواستن.

لە درێژەی ئەو كۆبوونەوەیەدا، سەرۆك بارزانی جەختی لە پاراستنی ئەو بەها و دەستكەوتانە كردەوە كە بە خوێن و خەباتی میللەتەكەمان هاتووەتە دی و ڕاشیگەیاند: "پێویستە بەهاكانی گەلەكەمان بە زیندوویی ڕابگیرێن و ئەركی هەموو لایەكیشمانە كە ڕووبەڕووی ئەو هەوڵانە ببینەوە كە ئامانجیان تێكدانی فەرهەنگ و بەهاكان و بێڕێزیكردنە بە سەروەرییەكانی گەلی كوردستان.












باسنيوز
Top