سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ساڵح ئەلموتلەك كرد
لەمبارەوە ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆك بارزانی بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی 8ـی 2019 سەرۆک بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە ساڵح ئەلموتلەك سەرۆكی بەرەی دیالۆگی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا، ڕۆشناییش خرایە سەر ئەو ڕێگەچارە سیاسییانە كە دەبنە هۆی پێشڤەچوونی پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری و بنیاتنانی دەوڵەتی مەدەنی.
باسنيوز
