چەکدارانی داعش بە ئارەزووی خۆیان لە سنووری خورماتوو هاتوچۆ دەكەن
فاروق ئەحمەد، بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی خورماتوو، ڕايگەیاند: "تیرۆریستانی داعش لە ژمارەیەك گوندی دەوروبەری خورماتوو بە ئازادانە هاتوچۆ دەكەن و ئەوان مەترسین بۆ سەر خورماتوو، بەڵام دیارە بڕیارێكیش هەیە كە ئەو تیرۆریستانە لە سنووری دەوروبەری خورماتوو ڕاو دەنرێن و لەنێو نەبرێن، بەتایبەت لە ناوچە كوردییەكان و پێدەچێ پیلانێك هەبێت، چونكە حكوومەتی عێراقی، ئۆپەراسیۆن بۆ سەر زۆر شوێن دەكات بۆ كۆتایهێنان بە داعش، بەڵام بۆ سەر داعشەكانی سنووری خورماتووی نایكات و بەتایبەت لە ناوچە كوردییەكان، ئەو شوێنەنانەیان فەرامۆش كردووە كە ئەوەش ئاماژەیەكە بۆ مانەوەی ئەو تیرۆریستانە لە ناوچەكە".
گوتیشی، داعش لە زۆر شوێنی دەوروبەری خورماتوو بوونیان هەیە و ئەوان لە سنووری خورماتووەوە و هاتوچۆی سنووری كەركووك دەكەن و ڕێگای تایبەتیی خۆیان هەیە و تاكوو دێنە سنووری گوندی "ئاخجەمەشەت" كە لە سنووری خورماتووە و گوندێكە دانیشتوانەكەی كوردن و داعش بە ئارەزووی خۆی جەولە دەكەن، حكوومەتیش باش دەزانێت لەكوێن و لە كوێ نین، بەڵام وەك گوتم مەبەستیان لەنێوبردنیان نییە".
باسنيوز
