له سنووری چه‌مچه‌ماڵ شۆفڵ منداڵێكی سێ ساڵانى شێلا
هێمن به‌هجه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی ئاغجه‌له‌ر، ڕايگه‌یاند: "دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/8/2019 له گوندی (تلیان)ی سه‌ر به شاره‌دێی ئاغجه‌له‌ر له‌كاتی كاركردندا شۆفڵێك منداڵێكی كوڕی ته‌مه‌ن 3 ساڵانی شێلاوه وگیانی له‌ده‌ست داوه، ته‌رمه‌كه‌شى ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی سلێمانی كراوه".
به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی ئاغجه‌له‌ر باسی له‌وه‌ش كرد: "شۆفێری شۆفڵه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه".
باسنيوز
