پەکەکە هێزەکانی لەسەر سنووری باکووری کوردستان دەکێشێتەوە

پەکەکە هێزەکانی لەسەر سنووری باکووری کوردستان دەکێشێتەوە
هێزەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەسەر سنووری باکووری کوردستان دەکشێنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 27-8-2019، ئیدارەی خۆجێی رۆژئاوای کوردستان، کە لەلایەن پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی سیاسیی پەکەکە لە رۆژئاوزی کوردستان، بەڕێوە دەبرێت، کشاندنەوەی چەکدارەکانی لە سەر سنووری نێوان رۆژئاوا و باکووری کوردستان، راگەیاند.

ئیدارەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پرۆسەی کشاندنەوەی چەکدارانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان لە رۆژی 24-8-2019 دەستی پێ کردبوو.

هەروەک ئیدارەکە رایگەیاندووە، کشاندنەوەی چەکدارانی یەپەگە وەک ئامادەکارییە بۆ بونیادنانی ناوچەی ئارام لەنیوان باکوور و رۆژئاوزی کوردستان، کە ئەمریکا و تورکیا لەسەری رێککەوتبوون.











باسنيوز
Top