پەرلەمانی کوردستان یاسایەکی نوێ بۆ رۆژنامەگەری دادەڕێژێت
پێشەوا هەورامانی، ئەندامی لێژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنیی پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند، یاسای رۆژنامەگەری لە ھەرێمی کوردستان کەموکورتی زۆرە و بۆ بارودۆخی ئێستای کوردستان گونجاو نییە.
پێشەوا هەورامانی هەروەها رایگەیاند، چەند پێشنیازێک بۆ رێکخستنی کاری رۆژنامەگەری ھەن و هەوڵ دەدرێ ئەو یاسایەی ئێستا رەت بکرێتەوە و یاسایەکی نوێ دابڕێژرێت.
ئەو پەرلەمانتارە، کە هاوکات گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە یاسا نوێیەکەدا، بواری سۆشیال میدیاش رێک دەخرێتەوە و لە یاساکەدا جێی دەکرێتەوە.
باسنيوز
