پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكرێت

پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكرێت
بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر ڕای دەگەیەنێت، پێدانی كارەبای نیشتمانی لەگەڵ دابەزینی پله‌ی گەرما زیاد دەكات.

حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر ڕايگەیاند: ”ئەو بڕە كارەبایەی لە تۆڕی نیشتمانیی هەرێم پێمان دەدرێت، خواست لەسەر پێدانی كارەبا وادەكەن كە پێدانی كارەبا زیاد بكات“.

ئەوەشی خستە ڕوو، ئێستا بە تێكڕا 15 تا 16 كاتژمێر كارەبا بەو شوێنانە دەدرێت، كە هیچ گرفتێكی تەكنیكییان نییە.

بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر گوتیشى: ”لە ئەگەری دابەزینی پله‌ی گەرما و بەكارنەهێنانی هۆكارەكانی فێنكردنەوە، ئەوا پێدانی كارەبا زیاتر لە 20 كاتژمێر دەبێت“.











باسنيوز
Top