وه‌زاره‌تى دارایی چه‌ند بڕیارێكى له‌باره‌ى مووچه و ده‌رماڵه ده‌ركرد
نووسراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى، تێیدا هاتووە، وه‌زاره‌ته‌كه چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركردووه، له‌وانه‌ش، هه‌مواركردنى بڕوانامه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى درێژه‌یان به خوێندنى باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) له ده‌ره‌وه‌ى وڵات داوه، به بێ وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى خوێندن و به وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى بێ مووچه و مۆڵه‌تى كۆكراوه له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان.
وه‌زاره‌تى دارایی بڕیاریشى داوه، هیچ جۆره مووچه و ده‌رماڵه و خه‌رجییه‌ك خه‌رج ناكرێت، بۆ ئه‌و ماوانه‌ى كه فه‌رمانبه‌ر خوێندوویه‌تى به مۆڵه‌تى بێ مووچه و ئه‌وانه‌ى به مۆڵه‌تى ئاسایی درێژه‌یان به خوێندن داوه، هیچ جۆره خه‌رجییه‌كى دیكه‌یان بۆ خه‌رج ناكرێت، واته مۆڵه‌ته‌كانیان هه‌ر وه‌كوو خۆى ده‌مێنێته‌وه.
باس‌نیوز
