مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی جەواد ساڵح نەورۆز دەكات
لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەت ھاتووە: "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی جەواد ساڵح نەورۆز ناسراو بە (حاکم جەواد) مان بیست. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری دەکەین. ئومێدەوارین خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت".
جەواد ساڵح نەورۆز، خەڵكی رواندزە و جگە لەوەی پێشمەرگە بوو، وەك نووسەر خاوەنی چەند كتێبێكی چاپكراوە و چەندین وتاریشی لە رۆژنامە و گۆڤارەكان بڵاوكردووەتەوە، ساڵی رابردوو كتێبێكی لەبارەی مێژوویی رواندز و وەستا رەجەب چاپ و بڵاوكردەوە و ئەمساڵیش سەرقاڵی چاپكردنی كتێبێكی دیكەی بوو بەناوی (سەربار لە بنبار گرانتر). حاكم جەواد رۆژی 26/8/2019 كۆچی دوایی كرد.
K24
