پارێزەر هەدار بارزانی: دۆسیەی جاشەكان و چەند دۆسیەیەكی دیكەی تاوانی دژ بە گەلی كورد لە دادگای تاوانەكانی عێراق ماونەتەوە و هەڵواسراون.

پارێزەر هەدار بارزانی:  دۆسیەی جاشەكان و چەند دۆسیەیەكی دیكەی تاوانی دژ بە گەلی كورد لە دادگای تاوانەكانی عێراق ماونەتەوە و هەڵواسراون.
ئەمڕۆ دووشەممە پارێزەرێك ئاشكرای كرد دەیان دۆسیەی تاوانی دژ بە كورد لە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق ماونەتەوە و دادگاكەش تەنها نووسینگەیەكی ماوە.


پارێزەر هەدار بارزانی پارێزەری دۆسیەی بارزانییەكان و دۆسیەكانی كورد لە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق، كە ئێستە پەرلەمانتاریشە لەسەر فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكیدا ڕاگەیاند كە دۆسیەی جاشەكان و چەند دۆسیەیەكی دیكەی تاوانی دژ بە گەلی كورد لە دادگای تاوانەكانی عێراق ماونەتەوە و هەڵواسراون.


گوتیشی لە ساڵی 2004وە كە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق دامەزرا، چەندان دۆسیەی كورد لەو دادگایە بڕیاری كۆتاییان وەرگرت، بەڵام چەند دۆسیەیەكی دیكەش ماون، لەوانەش دۆسیەی جاشەكان و سەید سادق و سێوكان و چەند دۆسیەیەكی دیكە، كە چارەنووسیان دیار نیە.


لەبارەی چارەسەریش بۆ ئەو بابەتە، ئەو پارێزەرە بە پێویستی دەزانێ نوێنەرانی كورد لە بەغدا و سەركردایەتی سیاسیی كورد لە كوردستانەوە گوشار بخەنەوە سەر عێراق تا ئەو دادگایە لەو دۆسیانە هەڵوێستی هەبێ و بڕیاری كۆتاییان بۆ بدات.





باسنيوز
Top