پۆلیسی هەولێر دوو کەسی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد

پۆلیسی هەولێر دوو کەسی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد
پۆلیسی هەولێر بڵاوی کردەوە کە دوای ئاگادارکردنەوەیان لەبارەی بوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن لە ناحیەی دارەتوو، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوانە کردەوە و توانرا ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکات و دەستگیریان بکات.

لەمبارەیەوە (ڕائیدی پۆلیس، دلشاد حسن محی الدین) بەرپرسی بەشی نەهێشتنی تاوانی دارەتوو ڕاگەیاند: "ئاگادارکراینەوە بەبوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن لە ناحیەی دارەتوو، ئێمەش دەستبەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوانە کردەوە و توانیمان ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکەین و دەستگیریان بکەین".

گوتیشی: "تۆمەتبار بەناوی (س.س.ص) تەمەن 18 ساڵ بە ڕەگەز عەرەب، تۆمەتبار (ر.ا.ح) تەمەن 16 ساڵ بەڕەگەز عەرەب، دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بەتاوانەکانیان کەوا هەڵسابوون بە ئەنجامدانی 6 تاوانی دزیکردنی پارەو مۆبایل لە ناحیەی دارەتوو".

ئەوەشی خستە ڕوو، کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەر کران بڕیاردرا بەبەند کردنی تۆمەتباران بە پێی ماددەی 443 لە (ی.س.ع).











باسنيوز
Top