وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆی ئامادە دەکات

وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆی ئامادە دەکات
وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی لێژنەی دارایی پەرلەمان، خۆی ئامادە دەکات.

هێڤیدار ئەحمەد، بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ڕايگەیاند: ”بڕیاربوو سبەی ٢٧ی ٨ی ٢٠١٩، كۆبوونەوەی لێژنەی دارایی پەرلەمان و وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام كۆبوونەوەكە دواخرا بۆ كاتێكی دیكە“.

بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان هۆكاری دواخستنەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری دەیەوێت باشتر خۆی ئامادە بكات و بە داتای باشەوە بەشداری لە كۆبوونەوەكەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستاندا دەكات.









باسنيوز
Top