سه‌ردانی شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان بۆ كه‌ركووك هه‌ڵوه‌شایه‌وه
یاسین خزر، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشکرای کرد، بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی ٨ی ٢٠١٩، شاندی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان سه‌ردانی كه‌ركووك بكه‌ن، به‌ڵام “سه‌ردانه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئاماژەی بە هیچ هۆکارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەردانی شاندەکە نەکرد.
پێشتر ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕايگەیاندبوو کە ئەوان ئەو سەردانە بە دان نان بە واقیعی ئێستای کەرکووک دەزانن لە کاتێکدا دۆخێکی نائاسایی بەسەر کەرکووکدا سەپێندراوە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە پارتی بەشداری لەو شاندەدا ناکات کە بە نیازە سەردانی کەرکووک بکات.
باسنيوز
