سلێمانی.. كاركردن بە پێوەری ئاو دەست پێدەكات
كاسترۆ مەعرووف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕايگەیاند: "وا بڕیارە لە 1/9/2019 وە كاركردن بە پێوەری ئاوی ماڵان دەست پێ بكات و ئەو هاووڵاتییانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە، مانگانە بە بڕی 100 هەزار دینار غەرامە بكرێن و دوای 3 مانگ بڕی غەرامەكە بۆ 200 هەزار دینار زیاد دەکرێت".
گوتیشی: "وەكوو فراكسیۆنی هاوپەیمانیی نیشتیمانی ئەو بابەتە ڕەت دەكەینەوە و ناكرێت لەسەر پرۆسەیەكی پڕ كەموكوڕی بەشێكی زۆری هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین سزا بدرێن و دەبوو ئەو كۆمپانیا و كەسانە سزا بدرێن كە بەرهەمی بێ كوالێتی بەسەر هاووڵاتییاندا ساغ دەكەنەوە".
ئاماژەی بەوەش دا: "پێشنیار بە وەزارەتی شارەوانی دەکەین بابەتی غەرامەكردن نەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی بكەن".
باسنيوز
