سەرجەم ڕێگاكانی كۆیە پێویستیان بە نۆژەنكردنەوەیە

سەرجەم ڕێگاكانی كۆیە پێویستیان بە نۆژەنكردنەوەیە
بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە ڕای دەگەیەنێت، نۆژەنكردنەوەی ڕێگای هەولێر - كۆیە ڕووداوەكان كەم دەكاتەوە و ڕێگاكانی دیكەی كۆیەش پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەیە.

عەقید زاهیر محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە ڕايگه‌یاند: "ئێستا نۆژەنكردنەوەی ڕێگای هەولێر - كۆیە بەشێوەیەكی باش بەڕێوە دەچێت و دوای دانانەوەی هێماكانی هاتوچۆ، ڕووداوەكانی ئەم ڕێگایە بەهۆی خراپییەوە كۆتاییان دێت".

گوتیشی: "ڕێگاكانی دیكەی كۆیە هەریەك لە سكتان، تەقتەق، ئاشتی و دەشتی كۆیە پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەیە، لەكاتێكدا هەموو ئەو ڕێگایانە یەك ئاڕاستە (ساید)ن و پێویست دەكات كاریان لەسەر بكرێت".

پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی ڕێگای هەولێر - كۆیە و هەولێر - سكتان دوو لەو پرۆژانەن كە دوای ساڵی 2019وە كاری تێدا دەست پێ كردووە و بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕی زیاتر لە 5 ملیۆن دۆلاریان بۆ تەرخان كراوە.











باسنيوز
Top