هەوڵی گەڕاندنەوەی فەرماندە بەعسییەکان دەدرێت

هەوڵی گەڕاندنەوەی فەرماندە بەعسییەکان دەدرێت
حکوومەتی عێراق هەوڵی گێڕانەوەی فەرماندە بەعسییەکان بۆ ریزەکانی سوپای ولاتەکەی، دەدات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز)، حکوومەتی عێراق لە هەوڵدایە بۆ بەهێزکدنی توانا بەرگرییەکانی و چەند بژارەیەکی تاوتوێ کردووە.

یەکێک لەو بژارانە گەڕندنەوەی فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی و ئەندازیاریی سەربازیی رژێمی بەعسی عێراقە، ئەوانەی پلەیان لە عەقید بەرەو خوارێ بوو، بۆ سەر کارەکانیان.

ئەو هەوڵەی حکوومەتیعێراق دوای چەند هێرشێکی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و کۆگاکانی چەکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، دێت.

لەم چەند هەفتەیەی رابردوودا، چەندین جار بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەناوچە جیاوازەکانی عێراق کراونەتە ئامانج و ئیسرائیلیش ناڕاستەوخۆ دانی بە ئەنجامدانی هێرشەکان، ناوە.

دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق، زیاتر لە 60 میلیشیا تائیفی لەژێر ناوی حەشدی شەعبی و بە فەتوای ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دروست کران.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.











باسنيوز
Top