یەکەمەکانی زانکۆ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوەیەکیان ساز کرد
لە گردبوونەوەیەکدا ئاکار عەبدوڵا، نوێنەری قوتابیان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "ئێمە دەرچوانی ساڵی ۲۰۱٥ و ۲۰۱٦ین و ژمارەمان هەزار و ۳۰۰ قوتابی زیاترە و ماوەی سێ ساڵە داوای دامەزراندن دەکەین".
گوتیشی: "بەڵێنیی زۆرمان پێدراوە، بەڵام بەداخەوە بەڵێنەکان جێبەجێ نەکران، لە ۱٤ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئەنجومەنی وەزیران ڕای گەیاند کەوا بڕیاریان دا یەکەمەکان دابمەزرێن، کەچی دواتر دەرکەوت تەنها بڕیارێکی زارەکی بووە".
بە گوتەی ئاکار عەبدوڵا، ئەوان سوورن لەسەر داواکارییەکەیان و تەنانەت وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییش بە فەرمی داوای دامەزراندنی کردوون.
باسنيوز
