بریندارێكی دیکەی كردەوە تیرۆریستییەكەی داقووق گیانی لەدەست دا
لەمبارەوە لویس خزر، قایمقامی دانرای حەشدی شەعبی لە قەزای داقووق، رايگەیاند: "پاش شەو و رۆژێك مانەوەی بە برینداری ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی٨ی٢٠١٩ یەكێک لە بریندارانی كردەوە تیرۆریستییەكەی شەوی ٢٤ی٨ی٢٠١٩ قەزای داقووق، بەناوی (حوسێن سەمیر) تەمەن 25 ساڵ كە یاریزان بووە، بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەست داوە".
هاوكات شەوی رابردوو لە "باقووبە" ناوەندی پارێزگای دیالە پۆلیسێك بە تەقینەوە گیانی لەدەست داوەوە و یەكێكی تریش بریندار بووە.
لەمبارەوە غالب عەتیە، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، رايگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو لە شارۆچكەی باقووبەی ناوەندی پارێزگای دیالە لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبیلێكی پۆلیسی ناوخۆدا، پۆلیسێك گیانی لەدەست داوەوە پۆلیسێكی دیکەش بریندار بووە".
باسنيوز
