لەیلا زانا هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەخوازێت

 لەیلا زانا هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەخوازێت
خانمە سیاسەتمەدارێکی ناسراوی باکووری کوردستان پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.



لەو پەیامەی لەیلا زانا، پەرلەمانتاری پێشووی تورکیا کە ئاراستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، وێڕای خۆشحاڵی نیشاندان بەرامبەر دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکوومەت، هیوای خواستووە مەسرور بارزانی لە ئەرکی نوێدا سەرکەوتنی مەزن بە دەستبهێنێت لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.



لەیلا زانا لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "من لە کاتێکدا بە هەستێکی گەرم پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و جێگری سەرۆک وەزیران و کابینەی نوێی حکوومەت دەکەم. ئومێدەوارم ئێوە بە هەموو توانا و هێزی خۆتان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان بدەن".






باسنیوز
Top