لێژنەی چاکسازی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا
بەپێی زانیارییةكان ، ئەندامانی لێژنەکەی پەرلەمان لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دیاری کراون و هەموویان سەرۆک فراکسیۆنن.
ناوی ئەندامانی لێژنەی چاکسازیی پەرلەمان:
- ئۆمێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
- عەلی حمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆران
- جەمال حەوێز، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- رۆمیۆ ھەکاری، سەرۆکی فراکسیۆنی ھاوپەیمانیی نەتەوەیی دیموکراتی
- محەمەد سەعدەدین، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی
پێشتر زانا مەلا خالید، پەرلەمانتاری پارتی راگەیاندبوو، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی ئەو تێبینیانە دەکەن، کە لایەنەکان لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی ھەیانە.
بڕیارە دوای رێککەوتنی پەرلەمان و حکوومەت، پرۆژەیاسای چاکسازی رەوانەی پەرەمان بکرێت بۆ پەسەندکردنی.
باسنيوز
