خشتەی دابەشکردنی موچەی ئەمڕۆی فەرمانبەران
بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ، ئەمڕۆ دوشەممە موچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی شاره‌وانی و گەشتوگوزار، كشتوكاڵ، كاره‌با، پلاندانان، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، پیشەسازی و بازرگانی، رۆشنبیری، ئاوەدانکردنەوە دابەشدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرئەمڕۆ موچەی هەریەکە لە دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، دەستەی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره هه‌رێم، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ده‌زگای گشتی کاروباری مین، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.
22ی ئەم مانگە خەندان وەک یەکەمین میدیا بڵاویکردەوە، بڕیاری خه‌رجكردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان گەیشتوەتە دەستیان و دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار دەستپێدەکاتەوە، دوای ئەوەی بۆ چەند رۆژێک راگیرابو.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.
خەندان
