پاسپۆرتی راپەرین ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە

پاسپۆرتی راپەرین ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی ئیدارەی ڕاپەڕین لەبارەی گەڕانەوەی پاسپۆرت ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی پاسپۆرتی راپەرین کە تێیدا ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە کراوەتەوە کە پێش بەرواری 28/7/2019، مامەڵەی پاسپۆرتیان کردووە و وەریان نەگرتووەتەوە سەردانی نووسینگەکەیان بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.

هەروەها بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی راپەرین لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەشی بەوەداوە کە هەزار و 132 پاسپۆرتی نوێ چاپکراوە.












باسنيوز
Top