پۆلیسی خانەقین: تەرمی هاووڵاتییەك لە ڕووباری ئەڵوەن دۆزرایەوە
عەقید دیار شەوكەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە 25/8/2019، پۆلیس لە بوونی تەرمێك لەنێو ڕووباری ئەڵوەن لە سنووری شاری خانەقین ئاگادار کرایەوە".
گوتیشی: "پاشان تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە لێكۆڵینەوە سەرتایەكاندا دەركەوتووە كە ئەو هاووڵاتییە فیشەكێكی بەسەری خۆیەوە ناوە و نامەیەكیشی بۆ براكەی جێ هێشتووە كە دەیەوێت خۆی بكوژێت و هەندێك وەسیەتیشی نووسیوە".
ئاشكراشی كرد، قوربانییەكە ناوی محەمەد عەزیزە و تەمەنی 46 ساڵە.
باسنيوز
