هەولێر.. لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە تا ئیستا ٤٥٠ کۆمپانیا و وەبەرهێنەر سزا دراون

هەولێر.. لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە تا ئیستا ٤٥٠ کۆمپانیا و وەبەرهێنەر سزا دراون
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر ئاشکرای دەکات لە ساڵی 2006ەوە تاكوو ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر، 450 كۆمپانیا و وەبەرهێنەر سزا دراون و مۆڵەتی پرۆژەكانیان هەڵوەشێنراونەتەوە.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر، لە لێدوانێكدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن و گوتی: "ئێستا بەپێی ئەو رێنماییانەی دەستەی باڵای وەبەرهێنان لە كوردستان بۆیان ناردووین، سەرقاڵی دووبارە پێدانەوەی مۆڵەتەكانی وەبەرهێنانین بەو پرۆژانەی كە وەستاون، بەڵام دەبێ وەبەرهێنەر ڕوونکردنەوەی یاسایی هەبێت".

سامان عارەب، ئاماژەی بەوەش کرد: "سێ پرۆژەی نیشتەجێبوونی هەولێر لە كەرتی وەبەرهێنان وەرگەڕ كەوتوونەتەوە و سێی دیكەش ئامادەكارییان بۆ كراوە و بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێریش دەڵێت مۆڵەتی وەبەرهێنان تازە دەكەینەوە".

لەبارەی پرۆژەكانی نیشتەجێكردنیشەوە سامان عارەب باسی لەوە كرد كە لە ماوەی قەیرانی داراییەوە تا ئێستا 6 پرۆژەی گەورەی وەبەرهێنان لە كەرتی نیشتەجێبوون كێشەیان بۆ دروست بوو، سێیان گرفتیان چارەسەر كراوە و ئێستا تەواو دەكرێن و سێ پرۆژەی دیكەش (كۆیە ستی و دەشتی بەهەشتی یەك و دوو) بەهۆی ئەوەی وەبەرهێنەر جێی هێشتوون، بانگێشتی وەرەبەرهێنەران كراوە بۆ ئەوەی تەواویان بكەن و جارێكی دیكە بەكار بخرێنەوە".

لەبارەی ئەو لیستە ڕەشەی كە وەبەرهێنەرانی تێیدا تۆمار دەكرێت، سامان عارەب گوتی لە ماوەی ساڵی 2006ەوە تاكوو ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر 450 كۆمپانیا و وەبەرهێنەر سزا دراون و مۆڵەتی پرۆژەكانیان هەڵوەشێنراونەتەوە.










باسنيوز
Top