هەفتەی رابردوو لە هەولێر سێ تاوانبار دەستگیر كراون

هەفتەی رابردوو لە هەولێر سێ تاوانبار دەستگیر كراون
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رای دەیەگەیەنێت لە هەفتەی رابردوودا لە هەولێر سێ تاوانبار دەستگیركراون كە یەكێكیان لە سوریاوە هێنراوەتەوە.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێكدا ڕايگەیاند: "بەهۆی روودانی چەند حاڵەتێكی دزیكردن لە شاری هەولێر هەڵمەتێكمان دەست پێكرد و توانیومان دوو تاوانبار دەستگیر بكەین".

گوتیشی: "لە ماوەی رابردوودا لە شاری هەولێر و لە شەقامی سەد مەتری نزیك بەنریخانەی ئاكار، هاوڵاتییەك ئۆتۆمبێل لێی داوە و و شۆفیری ئۆتۆمبێلەكە هەڵاتووە و دوای لێكۆڵینەوەكان بۆمان دەركەوت ئەو تاوانبارە خەڵكی رۆژئاوای سووریایە و بۆ ئەوێ هەڵهاتووە، بەڵام بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی رۆژئاوای كوردستان دەستگیر كرا و دواتر لە خاڵی سنووری فیشخابوورەوە هێنامانەوە بۆ هەولێر و پەراوی لێكۆڵینەوەمان بۆ رێكخست و ڕەوانەی بەردەم دادگای لێكۆڵینەوە كراوە و پاشانیش لەبەردەم دادوەر ئامادە بو









باسنيوز
Top