شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی کەرکووک دەکات
ئازاد کورەچی، سەرۆکی فراکسیۆنی میللەت لە پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند، بریارە کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 26-8-2019 شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان سەردانی کەرکووک بکات.
ئازاد کورەچی هەروەها رایگەیاند، شاندەکە لە سەرۆک فراکسیۆنەکان پێک دێ و بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی کەرکووک، لەگەڵ نوێنەرانی لایەنە کوردستانییەکانی ئەو شارە کۆ دەبێتەوە.
کورەچی بەپێویستی دەزانێ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق گفتوگۆکانیان لەبارەی چارەسەرکردنی دۆخی کەرکووک، چڕ بکەنەوە.
دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، کورد دەسەڵاتی ئیداری، دارای و سیاسی لە کەرکووک نەماوە و لە ھەولێر و بەغداش گفتوگۆ بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەو شارە دەستی پێکردووە.
باسنيوز
